بلینكن: پێكه‌وه‌ له‌پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌ بواری ئابووری و سه‌ربه‌خۆیی وزه‌، كارده‌كه‌ین.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئەنتۆنی بلینکن ڕای گەیاند: گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌ ئابوورییه‌كان و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوانیان کردووە .

 

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیوویه‌تی:” له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دووپاتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراقمان كرده‌وه‌”.

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها نووسیوویه‌تی: “پێكه‌وه‌ له‌پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌ بواری ئابووری و سه‌ربه‌خۆیی وزه‌، كارده‌كه‌ین”.

 

ڕۆژی چوارشەممە، شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن گەیشتنە ئەمریکا و بڕیارە لەگەڵ وەزیری گەنجینە و بانکی فیدراڵی ئەمریکا گفتوگۆ لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بکەن و، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئابووری، دارایی، بانکی، بابەتی بەهای دۆلار و دینار، هەروەها بەرهەمهێنانی غاز، نەوت و کارەبا و چەند پرسێکی دیکە دەکەن”.

Back to top button