بوومەلەرزەیەکی تری بەهێز شارێکی تورکیای هەژاند
ناوه‌ندی تۆژینه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی توركیا بڵاویكردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به هێزی پێنج پله‌ی ڕێخته‌ر، شاری مه‌ڵاتی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیای هەژاند.
هاوکات دوێنێ شەویش، دەزگای كاروباری له‌ناكاو و ئافاتی توركیا ئاشكرای كرد كە بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له ویلایەتی هاتای ڕوویداوه و هێزەكەی چوار پله‌ی ڕێخته‌ر بووه، هاووڵاتییانی سنوورەكە هه‌ستیان پێكردووه.