ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی توركیا بەرزبووەوە

 

دوای روودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە باكوری كوردستان و توركیا و سوریا، بە دەیان هەزار كەس بوونە قوربانی و تا دێت ژمارەی قوربانیان بەرز دەبێتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی  لەو بارەیەوە رایگەیاند سەرەڕای بەردەوامی كاركردن بۆ رزگاری كردنی هاووڵاتیان لە ژێر دارو پەردووی باڵەخانە رووخاوەكان، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكە بەردەوام بەرزدەبنەوە.

سەرۆك كۆماری توركیا راشیگەیاند  تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی توركیا بۆ 18992 گیان لە دەستدان  و 75570 بریندار بەرزبووەوە، چاوەڕوان دەكرێت ئەو ژمارەیە زیاتر بەرز ببێتەوە و ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەكان پێویستیان بە هاوكاری زیاتری مرۆیی هەیە.

Back to top button