گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات

 

 

دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ گەیاندنی هاوكاری بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی توركیا تیمێكی فریاگوزاری و هاوكاری گەیاندە توركیا ئیبراهیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

ئیبراهیم كاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هەژماری خۆیدا لە (تویتەر) پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و هەژماری فەرمیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و هەژماری فەرمیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تاگ كردووە و لەسەری نووسیوە: “سوپاس بۆ هاوكارییت برام مەسرور، پێزانینی زۆرمان هەیە.”

جێی باسە حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە بەیانیی ڕۆژی دووشەممەوە، دوای ماوەیەكی كورت لە ڕوودانی بوومەلەرزە وێرانكەرەكانی باكووری كوردستان، رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا، هاوكاری و تیمی فریاكەوتنیان بەرەو سنوورەكانی توركیا و سووریا بەڕێكرد، ڕۆڵی سەرەكی و كاریگەرییان بینی لە بەهاناوەچوونی قوربانییان.

Back to top button