بارەگای لیژنەی ناوچەی چواری پارتی لە کەرکووک سووتێندرا
دوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر، کەرکووک و بەشێکی گەورەی خاکی کوردستان لە لایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاری گرووپێکی یەکێتی داگیر کرا، لەو کاتەوە پارتی بارەگاکانی لە کەرکووک چۆڵ کرد، ئەمڕۆ دوای تێپەڕینی شەش ساڵ بەسەر خیانەتەکە بارەگایەکی پارتی سووتێندرا.
بە پێی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئازادی کەرکووک لە لایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراوەوە بارەگای لیژنەی ناوچەی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان سووتێندرا.
سووتاندنی بارەگاکەی پارتی لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوامە بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک و لابردنی دۆخی سەربازی سەپێنراوی شارەکە و گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە.