هۆكاری دهست له كاركێشانهوهی وهزیری ناوخۆی فهڕهنسا كچهكانیهتی.
بەهۆی ئاشکرابوونی دامەزراندنی کچەکانی لە پەرلەمان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا دەستی لەکارکێشایەوە، (برونو لورۆ) وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بەهۆی ئاشکرا بوونی دامەزراندنی دوو کچەکەی لە پەرلەمان، کاتێک ئەندامی پەرلەمان بووە، دەستیلەکارکێشایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو کاتێک لە پەرلەمان بووە، لە پشووی هاویندا، پۆستی کاتی لە پەرلەمان بە کچەکانی داوە. میدیاکانی فەرەنساش ئاماژە بەوەدەکەن، لەو کارەیاندا هەردوو کچەکەی وەزیری ناوخۆی فەرەنسا 55 هەزار یۆرۆیان دەستکەوتووە.
رۆژی سێشەممە 21/3/2017 بەر لە دەستلەکارکێشانەوەی، (برونو لورۆ) لەلایەن داواکاری گشتیی دارایی فەرەنسا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بانگێشکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وردەکاری لێکۆڵینەوەکان لەلایەن نووسینگەی داواکاری گشتی دارایی ئەو وڵاتە ئاشکرانەکراون.
دوای دەستلەکارکێشانەوەی لورۆ، سەرۆکایەتی فەرەنسا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، ماتیاس فیکل، شوێنی لورو دەگرێتەوە و وەک وەزیری نوێی ناوخۆی فەرەنسا دەستبەکاردەبێت.