شاخەوان عەبدوڵڵا: بە تووندی سەرکۆنەی سووتاندنی بارەگای پارتی لە کەرکووک دەکەین
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای ناوچه‌ی چواری پارتی له كه‌ركووك ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌ده‌ستدرێژییه‌كی ئه‌نقه‌ستی دەزانین.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق:
زۆر به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی تاوانی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی له پارێزگای كه‌ركووك دەکەین و به‌ده‌ستدرێژییه‌كی ئه‌نقه‌ستی دەزانین له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمهڵایەتی.
ئه‌و ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییانه ماوەی شه‌ش ساڵه به‌رده‌وامه، داوا دەکەین دەزگا ئه‌منییه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و پارێزگاری لە باره‌گای پارته سیاسیه‌كان بکەن و بکەرانی ده‌ستدرێژیه‌كان دەستگیربکەن.
ماوەی چەند ساڵێکە ژماره‌یه‌ك باره‌گا و بینا هه‌ن ده‌ستییان به‌سه‌رداگیراوه، ئه‌وه‌ش سه‌رپێچییه‌كی یاسایی ئاشكرایه، داوام له سه‌رۆك وه‌زیران کرد كاری جدی و رێوشوێنه‌كان بگرێته‌به‌ر بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و باره‌گا و باڵه‌خانه نیشته‌جێیانه بە خاوه‌نه‌كانیان به‌زووترین كات و، كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ كاری سیاسی ده‌سته‌به‌ربكات، وه‌ك به‌شێكی بنەڕەتی و گرنگ لە پیادەکردنی دیموكراسی.