به‌فر و باران به‌رده‌وام ده‌بێ و پله‌كانی گه‌رما نزمتر ده‌بنه‌وه
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند: لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست سبەی یەکشەممە 12ـی 12ـی 2022، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران لەھەندێک کات و ناوچەدا، لەناوچە شاخاویەکانیش بەفر بارین به شێوه‌ی پچڕپچر ده‌بێت، بەرێژەیەکی کەم بۆ مامناوەند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە نزمتر دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت 5 -15 کم/س، ئاڕاستەی با ناجێگیر دەبێت.