سەرۆک بارزانی لە چۆنییەتی گەیاندنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ رۆژئاوایی کوردستان دەکۆڵێتەوە

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لە چۆنیەتی گەیاندنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ عەفرینی رۆژئاوایی کوردستان دەکۆڵێتەوە و عەفرینییەکانیش سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن.

 

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەرۆک بارزانی، تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕاسپارد کە هاوکاری هەموو پێکهاتە ڕەسەنەکانی شاری عەفرین بەبێ جیاوازی بکەن.

 

هەروەها سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزە.

Back to top button