سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لە دووبەی دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە 12ـی 2ـی 2023، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان كە لە شاری دووبەی لە ڕۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات) بەڕێوەدەچێت.
سەرۆكی حكومەت لە پەراوێزی لوتكەكەدا، چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنكارانی عەڕەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.
لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان، ساڵانە لە دووبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حكومی تێیدا بەشدار دەبن.