ئافاد: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا به‌قه‌د 500 بۆمبی ئه‌تۆمی وێرانی دروستكردووه

سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (AFAD)، بڵاویكردووه‌ته‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا، به‌قه‌د 500 بۆمبی ئه‌تۆمی وێرانی دروستكردووه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای ئافادی توركی رایگه‌یاندووه، هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا، به‌قه‌د 500 بۆمبی ناووكی بووه، بۆ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌ك نووسینگه‌ی رزگاركردن له‌و ناوچانه جێگیركراون، كه به‌ر بوومه‌له‌رزه كه‌وتوون.
بەگوێرەی میدیایی فەرمی تورکیا بڵاویکردۆتەوە، كه زیاتر له 12 هه‌زار و 149 باڵه‌خانه له شاره جیاوازه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه رووخاون و به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 100 هه‌زار هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی.