کەشناسی: لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ناجێگیریەکی‌ کورت خایەن لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی‌ سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وهەولێر هەیە, لە کاتەکانی‌ دوای‌ نیوەڕۆی‌ ئه‌مڕۆ کۆتایی‌ پێ دێت.

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ کەش و هەوا ناجێگیریەکى کورت خایەن لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر هەیە، لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ کۆتاى پێدێت، کەشى ناوچەکەمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى بارانبارین بەڕێژەیەکى کەم لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى کەمێک بەفر هەیە.

سەبارەت بە کەش و هەوای سبەی، کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچەهەورە، پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 12 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى

دهۆک : 12 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى

سۆران : 7پلەى سیلیزى

گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى

Back to top button