مه‌سرور بارزانی گه‌یشته‌ ئیمارات و به‌شداریی لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان ده‌كات

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان، گه‌یشته‌ ئیمارات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ـی 2ـی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكوومى، گه‌یشته‌ ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، کە بڕیاره‌ رۆژانی 13 تا 15ی ئه‌م مانگه‌ له‌ دوبه‌ی ڕێك بخرێ.

سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی لوتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.

لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، ساڵانە لـە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکومی تێیدا بەشدار دەبن.

Back to top button