جیهاد حه‌سه‌ن : یه‌كێتی ئه‌و حزبه‌یه‌ هه‌ر كات باسی هه‌ر پرسێك بكرێت خێرا ده‌ست ده‌كات به‌ بیانووگرتن

په‌رله‌مانتارێكی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌وه‌ته‌ی یه‌كێتی هه‌یه‌ هه‌ر خه‌ریكی بیانوو هێنانه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و حزبه‌ وا فێربووه‌ سه‌ره‌تا پلان بۆ بیانوو داده‌نێت دواتر پلان بۆ كاری حزبایه‌تی و سیاسه‌ته‌كانی داده‌نێت.

جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لەفراکسیۆنی پارتی‌ رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌و حزبه‌یه‌ هه‌ر كات باسی هه‌ر پرسێك بكرێت ئیتر پێوه‌ندی به‌ هه‌ر شتێك و له‌ هه‌ر بوارێك، حكومه‌ت، سیاسی یان ئابووری، ئه‌و بیانووی خۆی ئاماده‌یه‌ و خێرا ده‌ست ده‌كات به‌ بیانووگرتن، نازانین ئه‌مه‌ حزبی سیاسییه‌ یان حزبی بیانوو.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت، له‌وه‌ته‌ی یه‌كێتی هه‌یه‌ هه‌ر بیانووی هه‌بووه‌، پارتییش هه‌میشه‌ بیانووه‌كانی یه‌كێتی بڕیووه‌، ناكرێت حزبێك به‌و شێوه‌یه‌ سیاسه‌ت بكات، ئه‌مه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات سیاسه‌ت نییه‌ بیانوو گرتنه‌ له‌سه‌ر شتێك تا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.

 

 

Back to top button