مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ جێگری سەرۆکی ئیمارات برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیماراتیان تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی 2ـی 2023، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دووبەی لە ئیمارات لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دووبەی كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد جێنشینی دووبەی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد ، بە تایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان.

شێخ محەمەد بن راشد، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

Back to top button