بڕیارێکی نوێ لەبارەی كۆبۆنی خۆراك دەرچوو
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق كۆبوویەوەو، بڕیاری دا كارتی خۆراك بكرێتە ئەلیكترۆنی.
هاوکات لە بارەی کۆبوونەوەکە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاگەیێندراوێکی بڵاوی كردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە، پلانی بە ئەلیكترۆنیكردنی كارتەكە بەو شێوەیەیە كە پێدانی كارتێكی ئەلیكترۆنی بۆ هەر سەرۆك خێزانێك دەبێت.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، سوودانی ڕێنوێنیی وەزارەتی بازرگانی كردووە، بە زووترین كات بەرنامەی بە ئەلیكترۆنی كارتی بەشە خۆراك تەواو بكەن، لەگەڵ پێداچوونەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ دابینكردنی كەلوپەلی بەشە خۆراك بۆ مانگی ڕەمەزان، بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی هەژار كە دەكەونە ژێر چوارچێوەی پاراستنی كۆمەڵایەتی.