ئومێد سەباح: کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە کەشێکی ئەرێنی کۆتایی هات
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ئەندامی شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانە لە بەغدا زانیاری لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێ: کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە کەشێکی ئەرێنی کۆتایی هات ٠”
د.ئومێد سهباح، سهرۆكی دیوانی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك ڕایگهیاند: “لە بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆ بووینەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان لەبارەی ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و غاز کرد و پێشنیارەکانی حکومەتی هەرێممان لەسەر ئەو پرۆژەیاسایە پێشکەشی وەزارەتی نەوتی عێراق کرد،”
سهرۆكی دیوانی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند:” هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا درێژە بە کۆبوونەوەکان بدرێت تا دەگەین بە ڕێککەوتنێکی هاوبەش و ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دیاری کرا بۆ کۆبوونەوەی ئایندە.”