د.نەحمەدین كەریم بەتووندی وەڵامی دەستێوەردان لەكاروباری ناوەخۆی كەركووك دەداتەوە
خواكوڕك
پارێزگاری كەركووك لەمیانی وتارێكی دا لە رێورسمی گەرانەوەی خەڵكی گوندەكانی قەرە حەسەن، رایگەیاند، وڵاتانی دەوروبەر بۆیان نییە دەستوەربدەنە كاروباری ناوخۆی كەركوكەوە، هەروەها دەلێت ئێمە سورین لەسەر بڕیاری خۆمان و وڵاتانی دەوروبەر بەهیچ شێوەیەك بۆیان نییە دەست لە كاروباری ناوخۆی كەركوك وەربدەن”.
د.نەجمەدین كەریم هەروەها گوتیشی، لە دەستوردا بەهیچ شێوەیەك باس لەوە نەكراوە لە ناوچە جێناكۆكەكان هەڵكردنی ئاڵای كوردستان سەرپێچی یاسا بێت هەر لە درێژەی قسەكانی دا سەبارەت بە راپۆرتەكانی رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی لەبارەی پێشمەرگە و كەركووك، دەلێت،به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى قه‌ره‌حه‌سه‌ن و پاراستنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا وه‌ڵامی ئه‌و ڕاپۆرته نادروستانه ده‌ده‌ینه‌وه كه بانگه‌شه‌ى ڕاگواستنى دانیشتوانى شارۆكه‌كه‌یان ده‌كرد و هه‌ڵى خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه و گه‌یاندنى سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ناوچه‌كه”.
هەر لە قسەكانی دا پارێزگای کەرکووک پێیوایە، برایەتی کەرکووک بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان “پتەوتر دەبێت، نەک مەترسی بکەوێتەسەر، ئاماژە بەوەش دەکات: “کاتێک سەرۆکوەزیران بەرەکانی پێشمەرگەی بەسەر کردەوە، هەمووی بە ئاڵای کوردستانەوە بوو، تەنانەت لە هەندێک شوێن ئاڵای عێراق و کوردستانی بەیەکەوە بینی زۆر پێی دڵخۆش بوو”.