لەسەر داخستنی نەخۆشخانەی بەخشین گرژی کەوتە نێوان یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزێکی ئاسایشی یەکێتی لە سلێمانی هەڵیان کوتایە سەر نەخۆشخانەی بەخشین و دایانخست، گرژی کەوتە نێوان کۆمەڵی دادگەری و یەکێتی.
دەزگای میدیایی خواکوڕک زانیویەتی دوای داخستنی نەخۆشخانەی بەخشین لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە، کۆمەڵی دادگەری لەسەر ئاستی سەرکردایەتی پەیامێکی توندیان ئاراستەی یەکێتی کردووەو لە بەرامبەردا یەکێتی وەڵامی کۆمەڵیان داوەتەوە.
سەرچاوەی زانیارییەکانی خواکوڕک ئاشکراشی کرد، کۆمەڵی دادگەری وەک کاردانەوەیەک دژ بە بڕیاری داخستنی نەخۆشخانەی بەخشین ، لەلایەن ئاسایشی یەکێتی، لە سەرکردایەتییەوە ئاگاداری دەزگا میدیاییەکانی خۆیان کردۆتەوە هێرشی توندی میدیای بۆ سەر یەکێتی دەست پێبکەن و چاوەڕوان دەکرێت کێشەکان قوڵتر ببنەوە

Back to top button