كوڕی سەركردەیەكی یەكێتی پەیامێكی تووند ئاراستەی كوڕانی جەلاڵ تاڵەبانی دەكات
ڕێبوار حامی حاجی خالی كوڕی سەركردەی یەكێتی و فەرماندەی سەربازی نزیک لە لاھور جەنگی پەیامێك ئاراستەی كوڕانی جەلاڵ تاڵەبانی دەكات و دەنووسێت، خیانەت كارانی ٨ی تەموز هێندە ڕوقایمن شانازی بەخیانەت لە خاك و خوێن و ڕێبازی شەهیدانەوە دەكەن.
هەروەها دەنووسێت: ئەو خائینانە دەبوو ڕویان نەیەت بێنە ناو كۆمەڵگاوە بەدەردی خۆیانەوە دانیشتنایە نەك درۆ و بوختان تەخشان و پەخشان بكەن لە پێناو شاردنەوەی كاری قاچاغ و سەرانە سەندن و هەڕاج كردنی زەوی نیشتەجێ بون و دزینی پارە و داهاتی ئەم هەرێمە.
ئەو فەرماندەیەی نزیك لە لاهور جەنگی دەشنووسێت: دڵنیایتان دەدەمێ كە تەمەنی ئەو تاڵانچیانە گەیشتۆتە كش مەلیك .