سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆ بووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆ بووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 2ـی 2023، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی گاریباشڤیلی، سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆ بووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی جۆرجیا لە هەرێمی کوردستان و گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان تبلیسی و هەولێر تاوتوێ کرا.

Back to top button