ترەمپ رێگای بەهێزەكانی سعودیە داوە كە بەرەو عێراق و سوریا هێز بجولێنێت

خواكوڕك

كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی بڵاوی كردۆتەوە،لە واشنتۆن کۆبوونەوەیەکی گرینگ لەنێوان سەرۆک (دوناڵد ترەمپ) و جینشینی سعوودیەدا بەرێوەچووە و تێیدا بە شێوەیەکی گشتی بیروبۆچوونیان دەربارەی کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی و جیهانی وەک یەک بووە”.

ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان، ڕاوێژکاری جینشینی سعوودیە لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵەكە دەلێت وڵاتەکەی ئامادەیە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە و لەنێوبردنی داعش، هێزی چەکداری ڕەوانەی هەریەکە لە وڵاتانی عێراق و سووریا بکات.

شایانی باسە رۆژی چوارشەممە رابردوو، لە ئەمریكا هەریەكە لە سەرۆكی ویلایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ و جێنشینی سعوودیە، كۆبوونەوەو لە كۆبوونەوەكەدا ئاژانسەكانی سعودیە ئاماژەیان بەوە كردبوو، كە لێكتێگەیشتنێكی زۆر لەنێوان ترەمپ و جێنشینی سعودیە هەبووە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئێران لەناوچەكەدا”.

 

Back to top button