وهزارهتی ناوخۆ وادهی كۆتاییهاتنی كهمپینی كۆكردنهوهی كۆمهك بۆ لێقهوماوانی بوومهلهرزهكهی راگهیاند
وەزارەتی ناوخۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان له ڕاگهیاندراوێكدا ئاماژه بهوه دهدات، ههینیی داهاتوو، کەمپەینی هاونیشتیمانیانی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک، كۆتایی دێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 2ـی 2023، وەزارەتی ناوخۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان ڕاگهیاندراوێكى بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: دوای فەرمانی مهسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە تورکیا و سووریا و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاسپاردنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە سەرپەرشتیکردنی کەمپەینی هاونیشتیمانیانی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک، سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ کوردستانییانی ئازیز هەیە کە وەکوو هەمیشە بەشدارییەکی کاراییان لەو کەمپەینە کردووە و ماڵ و کەلوپەلی خۆیان و سەروەتیان لەگەڵ لێقەوماوان بەش کردووە.
ئهوهش خراوهته ڕوو، ئەو کۆمەکانەی کۆ کراونەتەوە، لەلایەن تیمەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خۆبەخشەکان پۆڵێن و ئامادە دەکرێن و ڕۆژانە بۆ هاوکاریی لێقەوماوان ڕەوانەی تورکیا و سووریا دەکرێن، بۆ ئەوەی پرۆسەی گەیاندنی کۆمەک بە لێقەوماوان بە خێرایی بەڕێوە بچێت، ئەو کەمپەینە لە ئێوارەی هەینی 17ـی 2ـی 2023 کۆتایی دێت.