پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ قوباد تاڵەبانی: ئەگەر ڕاست دەکەی لە حکومەت بکشێنەوە
ماوەی زیاتر لە سێ مانگە قوباد تاڵەبانی ناچێتە كۆبوونەوەكانی حكومەت سەعاتێكیش دەوامی نەكردووە، بەڵام قوباد بەناوی حكومەتەوە قسە دەكات و دەڵێ، خەڵك لێمان ڕازی نیە.
لە بەرامبەر ئەو قسانەی قوباد تاڵەبانی، سەعید هەركی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، خەڵك ئەمڕۆ زیاتر متمانەی بە حكومەت هەیە كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات، ئەو حكومەتەی قوباد تاڵەبانی باسی دەكات هەر ئەو حكومەتەیە كە توانیوویەتی سەرەڕای هەموو تەنگژە ئابوورییەكان كە لەدەووری حكومەتن مووچەی مووچەخۆران دابین بكات.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی زیاتر گوتی، كابینەی نۆیەم توانیوویەتی كۆمەڵێك پڕۆژە ئەنجام بدات، دیارە قوباد كە باسی نەمانی متمانە دەكات مەبەستی ئەو ئیدارەدانە فاشیلەی سلێمانییە كە خۆیان دەسەڵاتییان تێدا هەیە و چۆنیان بوێ ئەوە دەكەن و خەڵكیش كراوە بە قوربانی كارەكانیان و بەرژەوەندییەكانی خۆیان.
هەركی باسی لەوە كرد، قوباد باش لەوە گەیشتووە كە ئیتر خەڵكی سەربەرزی سلێمانی متمانەی بە كاربەدەستان و ئەوانەی لە پشتەوەی ئیدارەدانی سلێمانین نەماوە، ئەگەر قوباد ڕاست دەكات با لە حكومەت بكشێتەوە،