سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2023/2/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دووبەی, لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان هەردوولادا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.

Back to top button