سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حاکمی رأس الخيمة کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 2ـی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دووبەی، لەگەڵ حاکمی میرنشینی ڕاس ئەلخەیمە شێخ سعوود بن سەقەر ئەلقاسمی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی کرا.

حاکمی ڕاس ئەلخەیمە ئاماژەی بەوە کرد کە شانازی بە دۆستایەتیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین و بە هیوای پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانمانین لە هەموو ئاستەکاندا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە بەها هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە و دووپاتی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت سوود لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەدا وەربگرێت.

Back to top button