ساڵح موسلیم : رەقە بۆ ئەمریكا رزگار ناكەین

خواكوڕك

پاش رادەست كردنی منبج بە رژێمی سوریا، ساڵح موسلیم دەلێت رەقە بۆ ئەمریكا رزگار ناكەین بەڵكو بۆ خەڵك رزگار دەكەین،

هاوسەرۆكی پەیەدە لە دیمانەیەكی لەگەڵ ماڵپه‌ری ئه‌ڤره‌نسه‌لی توركی دەلێت: ئه‌وان شاری ره‌قه‌ بۆ ئه‌مریكا ڕزگارناكه‌ن به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ڕزگار ده‌كه‌ن و هەروەها دەلێت، دوای ڕزگاركردنی شاری ره‌قه‌ شاره‌كه‌ بۆ خەڵك بەجێ دەهێلین و دەبێت ئێمە لەوێ دەكشێینەوە”.

هەروەها هاوسەرۆكی پەیەدە دەلێت، داعش لە رەقە لە پاشەكشە دایە، دەیەوێت لە رەقە پاشەكشە بكات، بۆیە ئێمە پاش رزگار كردنی رەقە هێزەكانمان لەو ناوچەیە دەكشێنینەوە”.

شایانی باسە پاش رزگار كردنی منبج هێزەكانی پەكەكە و یەپەگە، لەسوریا زیاتر لە 400 قوربانیان دا، بەڵام راستەوخۆ شارۆچكەكەیان رادەستی رژێمی بەشار ئەسەد كردەوە، ئەمەش كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێنا”.

Back to top button