د.جوتیار عادل: كۆبوونهوهكان له بهغدا ئهنجامی باشیان ههبووه و لهسهر خاڵه ناكۆكهكان دهگهینه لێكتێگهیشتن
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامداوە و کۆبوونەوەکانیش ئەنجامی باشیان هەبووە، دەشڵێت،” چاوەڕێ دەکەین ئەو خاڵانەی کە ناکۆکیان لەسەرە، لەگەڵ بەغدا بگەنە لێک تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەریان.
د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوێنێ و ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجام دا، کۆبوونەوەی یەکەم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بوو و تیایدا باس لە بنەما سەرەکییەکانی یاسای نەوت و گاز کرا و شاندی حکومەتی هەرێم تێڕوانینی هەرێمی کوردستانی لەبارەی پرۆژەیاساکەوە خستەڕوو و پاشان گفتوگۆ لەبارەی ئەو بنەما سەرەکییانە کرا بۆ ئەوەی لە یاسای نەوتی عێراق جێگیر بکرێن.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێم گوتیشی:” ئەمڕۆش شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەبوو بۆ داڕشتنی دواین خاڵەکانی بوودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 و گفتوگۆش لەسەر تەوەرە سەرەکییەکان کراوە و لێکتێگەیشتنی باشیش هەبوو و دواتر گفتوگۆ لەسەر ئەو خاڵانە کرا کە پێویست بوو لەو بوودجەیە جێگیر بکرێن.
ئاماژهی بهوهش دا، هەر ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقی فیدراڵی کرد بۆ باسکردن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا سەبارەت بە تەعریفەی گومرکی و هەماهەنگی باشتر لەنێوان هەردوولا.