سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاوكاریی وڵاتانی كه‌نداو‌ كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی دیداره‌ گرنگه‌كانی له‌ ئیمارات، له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی نوێی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی وڵاتانی كه‌نداو كۆبووه‌وه‌ و سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌ گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی كه‌نداو كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 2ـی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکە جیهانی حکوومەتەکان لە دووبەی، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردەوە.

ئەمینداری گشتی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو، بانگهێشتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد و خواستی وڵاتانی کەنداوی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

 

Back to top button