دواین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی بارزانی و نوێنەری وڵاتانی جیهان لەهەولێر ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نوێنەری كونسول و سەفاراتی جیهان لەهەولێر و عێراقدا ئاشكرا دەكات و لە راگەیاندراوێكی دا رایگەیاندووە، ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردییه‌وه، میوانداریی ژماره‌یه‌ك باڵیۆز و كۆنسووڵ و نوێنه‌ری وڵاتان و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا”.
وەك لە راگەیاندراوەكەدا كە وێنەیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە هاتووە، له سەرەتای مه‌راسیمه‌كه‌دا، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتاری حكوومه‌تی هه‌رێمی پێشكه‌ش كرد، له وتاره‌كه‌دا سوپاس و به‌خێرهاتنی میوانانی كرد، باسی بایه‌خی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزی له ژیان و مێژووی گه‌لی كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر مافی گه‌لی كوردستان بۆ دیاركردنی چاره‌نووسی خۆی.
هه‌ر له‌وتاره‌كه‌دا، سوپاسی وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمانانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشدا یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان داوه و پاڵپشتی گەلی كوردستان بوونه، و هەروەها گوتی، باڵیۆزی وڵاتی به‌حرێن، له جیاتی باڵیۆز و كۆنسووڵ و نوێنه‌ری وڵاتان و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا پیرۆزبایی نه‌ورۆزی له سه‌رۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد، پێزانینیشی هه‌بوو بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كوردستان، هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی كرد له دابینكردنی ئارامی و بوژانه‌وه بۆ هەرێمی كوردستان، هاوكات هیوای پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ گه‌لی كوردستان خواست.
ئاماژە بەوەش كرا، هەر لەو مەراسیمەدا باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان لە نزیكەوە چاویان بە سەرۆك بارزانی كەوت و وێڕای سوپاسكردنی سەرۆك بارزانی جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردەوە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.