حکومەتی هەرێمی کوردستان: له سێ مانگدا یهك ملیار و 603 ملیۆن دۆلار بۆ مووچه ماوهتهوه
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمپانیای دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیکراوی کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو کردەوە و، بەپێی ڕاپۆرتەکە له سێ مانگدا یهك ملیار و 603 ملیۆن دۆلار بۆ مووچه ماوهتهوه.”
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەبارەی ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت ڕایگەیاند ”لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینیی سەربەخۆیی کەرتی نەوت و گاز، وەک بەشێک لە دەستپێشخەریی تایبەت بە شەفافیەت لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٢ی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ لەبارەی هەناردەکردن، بەکاربردن، خەرجی و داهاتەکانی نەوت لە (١ی تەمووزی ٢٠٢٢ تاوەکو ٣٠ی ئەیلول ٢٠٢٢) بڵاو کردەوە و کۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییش دوای وردبینی پشتڕاستی کردووەتەوە.
تەواوی ڕاپۆرتەکە دەتوانن لەم لینکە ببینن: