وادەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمى باڵا ئاشکرا کرا
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: مانگی 3 پێشکەشکردن بۆ خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمى باڵا دەستپێدەکات
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ”مانگی ئاداری ئەمساڵ پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى ماستەر، دکتۆرا و دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
وەزارەتەکە ڕاشیگهیاندووه،” دواى تەواوبوونى ئامادەکارییەکان لە داهاتوییەکى نزیکدا قۆناغ بەندى پرۆسەى خوێندنى باڵا لە رووەکانى پلان، ژمارەى کورسییەکان، ماوەى پێشکەشکردن، کاتەکانى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى و ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان و دەستپێکردنى پرۆسەى خوێندن ڕادەگەیەندرێت.