له سنووری پارێزگای سلێمانی چەندین گرووپ و ئه‌ندامانی په‌که‌که ده‌ستگیر كراون
له ماوه‌ی تەنیا 10 رۆژدا، له ته‌واوی سنووری پارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک سه‌رکردایه‌تی و کادیر و ئه‌ندامانی په٭کهکه ده‌ستگیر کراون و دوای چه‌ند رۆژێک ئازاد کراون، تا ئێستاش په‌که‌که هیچ هه‌ڵوێستێکی نییه.
دەزگایی میدیایی خواکوڕک لەسەرچاوەیەکی باڵای سیاسی زانیوویەتی: له ماوه‌ی 10 رۆژدا هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کوردستان له رانیه ده‌ستگیر کراوه و سێ رۆژ له زیندان بووه، دوای ئه‌و گرووپی میزۆپۆتۆمیای په‌که‌که له سلێمانی، که پێکهاتوون له کوردانی باکوور، ده‌ستگیر کراون.
شاتوو محەمەد، یەکێک لە ئەندامانی رێکخستنی په‌که‌که‌یه و خۆیشی به‌شداره له رێکخستنی کچان بۆ ناو قه‌ندیل، به میدیای حزبه‌که‌ی دەڵێت: لە کاتی دەستگیرکردنیان، دووان لە گەنجەکان لەلایەن ئاسایشەوە ئەشکەنجە دراون، کە یەکێکیان کچ بووە.
هاوکات سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، ئاسایشی یەكێتی لە سلێمانی سێ به‌رپرسی پەیەدە (باڵی پەكەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان)ـی دەستبەسەر کردووە، کە بڵاوکراوەیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان بڵاو دەکردەوە. ئەو كەسانەی دەستگیر كراون، ناویان (فەخری شێخ، حەمدوڵا ئاکتاش و فورات کارسو)یە.