مهسرور بارزانی لهگهڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبۆوه
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی ٢ـی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دووبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆ بووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پتەوکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و کارکردنی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا تاوتوێ کرا.