داهاتی مانگی رابردووی فرۆشی نه‌وتی عێراق كه‌م بۆته‌وه بۆ 4 ملیار دۆلار
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، مانگی ته‌مووزی رابردوو له‌كێڵگه‌كانی ناوه‌راست و باشووری عێراق بڕی 99 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت هه‌نارده‌كردووه وداهاته‌كه‌شی بریتیه له 3 ملیار و 830 ملیۆن دۆلار. هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به نرخی 40 دولار و 178 سه‌نت فرۆشراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی له‌مانگی ته‌مموزی رابردودا بۆ زیاتر لە 99 ملیۆن و 226 هه‌زار و 184 به‌رمیل راگه‌یاند، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه داهاته‌كه‌ی بۆ نزیكەی 4 ملیار دۆلار كه‌میكردووه.
ئه‌مڕۆ دو شه‌ممه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند، كۆی گشتی داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ مانگی ته‌مموز گه‌یشتۆته زیاتر له 3 ملیار‌و 743 ملیۆن‌و 867 دۆلار، تێكڕای گشتی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتیش به 37.7 دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕونیكردۆته‌وه، كۆی گشتی هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی نه‌وت له‌مانگی ته‌مموزدا له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشوره‌وه بووه‌و هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌و به‌نده‌رانه‌وه به‌راورد به‌مانگی حوزه‌یرانی رابردو، هه‌ندێك به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه‌و گه‌یشتووه‌ته 3 ملیۆن‌و 202 هه‌زار به‌رمیل.
سەبارەت بەهەناردەی نەوتی هەرێم، عاسم جیهاد رایگەیاندوە، بەهۆی پابەندنەبونی حكومەتی هەرێم بەڕێككەوتنی نەوتی لەگەڵ حكومەتی ناوەند لەرێگەی كێلگە نەوتیەكانی باكورەوە هیچ بڕە نەوتێك هەناردەی بەندەری جیهانی توركیا نەكراوه.