كەشناسی: ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكاندا هەیە
كەشی پێشبینیكراوی ٤٨ كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە.
بەشی پێشبینی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ سارد و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی هەور زیاتر دەبێت، ئەگەری کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانی شەودا.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، ڕۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەگەڵ ئەگەری بەفر لەسەر ناوچە سنوورییەکان لە بەیانی زوودا.