ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی لە هه‌ولێر كرانه ده‌ره‌وه
دوێنێ هێزێكی زۆری كۆماندۆ چوونه‌تە ناو بینای مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی لە هه‌ولێر و هێزه‌كانی ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵیان ئاگادار كرده‌وه كه له‌مه‌ودوا ئه‌ركی پاراستنی مه‌كته‌بی سیاسی له ئه‌ستۆی كۆماندۆیه و پێویسته هێزه‌كانی تر بكشێنه‌وه، له‌سه‌ره‌تادا هه‌ردوو هێزه‌كه به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستابوون، به‌ڵام دواتر هێزه‌كه‌ی ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عەلی بینای مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كۆماندۆ چۆڵ كرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی خواکوڕك لەسەرچاوەیەکی باڵا دەستی کەوتووە ئاشکرای دەکات. ئەو جوڵه‌یه‌ی كۆماندۆ به ئاگاداری قوباد و بافڵ بووه و پێشتر بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه یه‌كێتی سنوری هه‌ولێر – دهۆك – موسڵ بخرێته ژێر ڕكێفی قوباد و یه‌كێتی سلێمانی – كه‌ركووك بخرێته ژێر ڕكێفی بافڵ تاڵه‌بانی، به‌م شێوه‌یه‌ش هیچ ده‌ورێك بۆ كوڕانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عەلی نامێنێته‌وه، جگه له‌م ڕووداوه بۆ چه‌ند جارێك قوباد و بافڵ له بینای مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی لە هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و كوڕانی كۆسره‌ت ئاگادار نه‌بوون ته‌نانه‌ت له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌رباز بچێته ناو بینای مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی لە هەولێر.
سەرچاوەکەی دەزگای میدیایی خواکوڕك باسی لەوەشکردووە، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بافڵ و قوباد وا ده‌خوێنرێته‌وه كه دابه‌شكردنی ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵات بێ له‌نێوان خۆیان و سڕینه‌وه‌ی ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵیش، كه سه‌ره‌تا به درووستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لیوا ئه‌یوب ده‌ستی پێكرد و دواتریش به كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی قوباد له مه‌كته‌ب سیاسی یەکێتی لە هەولێر و داگیركردنی بیناكه له‌لایه‌ن كۆماندۆوه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له قۆناغی داهاتوودا سه‌رچاوه‌ی ئابووری كوڕانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بەتەواوی وشك بكرێت.