عەبادی: لەعێراق نابێت میلیشیای سەربازی هەبێت
خواكوڕك
حیدەری عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی شاندی عێراقی لە كۆنفراسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە ئەمریكا رایگەیاند، هیچ هێزێکی سیاسی نابێت چەک هەڵگرێت و میلیشیای سەربازی نابێت لە عێراقدا بوونی هەبێت”.
حیدەری عەبادی هەروەها گوتیشی سەركەوتنەكانی ئێمە بەسەر داعش لەو ناوچانەی كە داعش داگیری كردوون، بەهۆی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بوو، دەلێت: بۆ یەکەمجار سوپای عێراق و پێشمەرگە بەیەکەوە شەڕ دەکەن و هاوکاری یەکتر دەکەن، ئەوەش بەهۆی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە دروستبووە
هەر لەبارەی بوونی داعش لە عێراق و شەرەكانی هێزەكانی عێراق دژ بەداعش عەبادی گوتیشی، کۆتایی بە داعش دەهێنن و لە ئێستادا لە ڕووی سەربازییەوە داعش بەرەو کۆتایی دەڕوات.
عەبادی لەبارەی رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش گوتی سوپاسی وڵاتانی هاوپەیمانێتی جەنگی دژی داعشی کرد، کە هاوکاری عێراقیان کردووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و دابینکردنی هاوکارییە سەربازییەکاندا و داواشی لێکردن تا ئەو کاتەی داعش بە تەواوی لەناو دەچێت بەردەوام بن لە هاوکاری کردنی عێراق”.
لەبارەی سەركردەی داعش ئەبوبكر بەغدادی سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتیشی، كوشتنی ئهبو بهكر بهغدادی رێبهری داعش تهنها لهسهر كات ماوه و هیزه عێراقییهكان له كۆتاییهێنان بهو رێكخراوه نزیكبوونهتهوه و داعش له عێراق بهرهو له ناوچوون دهچێت.