سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریس

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی شوباتی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت ، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی فەڕەنسا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە هەموو بوارەکاندا .

Back to top button