شاندی ههرێمی كوردستان سهردانی بهغدا دهكاتهوه
گوتهبێژى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایدەگەیێنێت : هەفتەی داهاتوو شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدا دەکات و پرسی بودجەی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە باس بكات.
د. جووتیار عادل لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکە ڕایگەیاند:” کۆبوونەوەی شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کرد بۆ تاوتوێی بنەما سەرەکییەکانی داڕشتنی یاسای نەوت و گازی عێراق و گوتی، لەو بارەیەوە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە بۆ بەغدا و درێژە بە تاوتوێی ئەو باسانە دەدرێت.
گوتەبێژی حکومەت ڕاشیگەیاند: دووەمین کۆبوونەوەی شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بوو بۆ ئەوەی بزانن چۆن بتوانن پێکەوە هەماهەنگی بکەن لە چوارچیوەی تەعریفەی گومرکی و ڕێگرتن لەو دەروازانەی کاری قاچاخیان لێ دەکرێت، هەروەها باسی ئەو دەروازە سنوورییانەی کوردستانیان کردووە کە بەلای حکوومەتی هەرێمی کوردستانە فەرمین و بەلای حکوومەتی عێراقەوە هێشتا بەفەرمی نەناسراون، بۆ ئەوەی بەفەرمی بناسرێن و ڕێککەوتنی سەرەتاییش لەو بارەیەوە کراوە.
باسی لەوەشکرد کە، دانیشتنی سێیەمی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری پلاندانانی عێراق بووە بۆ ئەوەی باسی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بکەن و جەختیشی کردەوە کە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەسەر پرەنسیپە گشتییەکان لە نێوان هەردوولادا هەیە.
د.جوتیار عادل هەروەها باسی سەردانی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ ئیمارات کردو گوتی: ”ئەو سەردانە بۆ بەشداری لە لوتکەی حکومەتەکانی جیهاندا بوو، بێگومان پەیوەندییەکانی ئێمە و کەنداو ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەڕوات و لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەتدا بابەتە گرنگەکانی تایبەت بە وەربەرهێنان لە هەرێمی کوردستان باس کران و حکومەتەکانی کەنداوی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن و بانگهێشتەکەی قبووڵ کراوە و لەم نزیکانەدا پرۆسەی وەبەرهێنانی وڵاتانی کەنداو لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات.”