ئاشکرابوو… یەكێتی لە بەغدا خەریكی پیلانگێڕییەكە لە دژی هەرێمی كوردستان
لەگەڵ ئەوەی ئێستا لە بەغدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 ی عێراق لە حکومەت تەواو بکرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ دەنگدان و شاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان یش لەکۆبوونەوەکانیان بەردەوامن بۆ جێگیرکردنی مافی کوردستان بەپێی دەستوور لەنێو یاساکە بەڵام ئەوە ئاشکرابووە کە بەرپرسانی یەكێتی فشار دەكەن تاوەكوو بەغدا وەك هەر یەكێك لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق، مامەڵە لەگەڵ سلێمانیدا بكات.
لەبارەی پیلانەکەی یەکێتی لە بەغدا، نازم هەركی، ئه‌ندامی یەدەگی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند: ”یەكێتی فشار دەكات بۆ ئەوەی لە یاسای بودجەی عێراق، بودجە بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان نەكرێ، بەڵكوو وەكوو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ سلێمانیدا بكرێ، تا ئەوەندەی دیكە داهاتی شارەكە تاڵان بكەن، ”
دەشڵێت:” ئاخر ماقووڵ نیه سلێمانی داهاتی هه‌یه و پاره‌ی هه‌یه، كه‌چی هیچ له‌و پاره‌یه وەك خۆی نهگەڕاوهتهوه بۆ حكومه‌ت، بگره له‌وێ ئاسته‌نگ بۆ خه‌ڵك و بۆ كۆمپانیا دروست كراوه و هانیان دراوە تاوەكو پاره نه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ حكومه‌ت، ئه‌وه‌یشی گه‌ڕاوه‌ته‌وه له پێشووتردا، ته‌نیا ڕەقهم بووه، ئێستاش ئه‌وه‌ی بەناو دەگەڕێندرێتەوە، ڕاسته‌قینه نییه.“
نازم هەرکی گوتیشی:” یه‌كێتی زۆر هه‌وڵ ده‌دات له به‌غدا گرفت بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، ئه‌مه‌ش دواجار خۆی زه‌رەر ده‌كات.