سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی شوباتی 2023، ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆشکی ئەلیزێ پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و کۆبوونەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە ڕایگەیاند، “خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ لە کۆشکی ئەلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکڕۆن کۆبوومەوە، ئێمە بەیەکەوە هاوکار و یارمەتیدەر بووین لە پاراستنی جیهان لە تیرۆریستانی داعش. ئێستاش زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانمان دەدەین بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان.”

Back to top button