ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و سهرۆكى ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا راگەیەندرا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا ( سێنات) کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی ٣ـی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ فەڕەنسا لە پاریس لهگەڵ ژیرار لارشێ سهرۆكى ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا (سێنات) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا لە سەر بنەمای دەستوور.
سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا، بەڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد بەتایبەتی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکانه هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی حکومەت و گەلی فەڕەنسا بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی کوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەری شنگال و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.