سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی پاریس كۆ بووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی ٢ـی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی پاریسی کرد و لەلایەن سەرۆکی شارەوانیی پاریس ئان ئیدالگۆ پێشوازی لێکرا.

سەرۆکی شارەوانی پاریس، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان، پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی فەرەنسییەکاندا هەیە و باسی لە سەردانەکانی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییشی بۆ ئەنجامدانی کارو پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت، پێزانینی خەڵکی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی گەلی فەرەنسا دووپات کردەوە و سوپاسی شارەوانیی پاریسیشی کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی کە وەک دەستەخوشکێک پێشکەشی شاری هەولێری کردووە.

Back to top button