ئومێد خۆشناو: مەسرور بارزانی خاوەنى بیرۆکەى کۆکردنەوەى هاوکارى بوو بۆ زیانلێكهوتووانى بوومهلهرزهكانی تورکیا و سووریا
کۆتایى بە کەمپەینى کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ زیانلێكهوتووانى بوومەلەرزەكانی توركیا و سووریا هات.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند: دواى ئەوەى لە 6ـی ئەم مانگە بوومەلەرزە لە چەند شارێکى باكوورى كوردستان و ڕۆژئاواى كوردستانى دا، هەرێمى کوردستان وەك یەکەم وڵات و یەكەم شوێن بوو کە هاوکاریى تەندروستى و بەرگرى شارستانى و هاوکارییەکانى مانگى سوور و دەزگاى خێرخوازیى بارزانى گەیاندە شوێنى بوومەلەرزەکە.
پارێزگاری هەولێر گوتیشى: هاوکات بە فەرمانى مهسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە خۆى خاوەنى بیرۆکەکە بوو، کەمپهینى هاوکارى بۆ زیالێکەوتووانى بوومهلهرزهكان لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان ڕاگهیاندرا، کە هاوکارییەکى زۆر کۆکرایەوە و گەیەندرایە زیانلێکەتووانى بوومەلەرزەکە.