لەبەردەم بینای پەرلەمانی بەریتانیا دوانزەكەس درایە بەر گوللە

خواكوڕك
هەریەكە لە ئاژانسەكانی ڕۆینەرزو سكای نیوزی بەریتانی بڵاویانكردەوە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 22 ی 3 ی 2017 لە نزیك بینای پەڕلەمانی بەریتانیا دەستڕێژی گوللە لەلایەن چەند چەكدارێكەوە ئەنجام دراوەو بەهۆیەوە (12) كەس بریندار دەبن و برینی ژمارەیەكیان سەختە .
هاوكات بە هۆی دەستڕێژی گوللەوە كۆبونەوەكانی پەڕلەمانی بەریتانیا هەڵپەسێردراون، لەكاتێكدا پەڕلەمانی بەریتانیا بانگێشتی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیای كردبوو بۆ پرس و جۆو وەڵامدانەوەی پەڕلەمانتاران لەسەر چەند پرسێكی نێوخۆی وڵاتەكەیان، تائێستا زانیاری وورد لەسەر ڕووداوەكە نییە ، بەڵام پەڕلەمان داخراوەو پۆلیسێككی زۆر بڵاوەیان پێكراوە فریاگوزاری پزیشكی گەیەنراوەتە شوێنی ڕووداوەكە لە دەرەوەی پەڕلەمانی بەریتانیا .

Back to top button