مه‌سرور بارزانی‌ گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دووبەی و سەردانەکەی بۆ فەرەنسا و ئەنجامدانی چەندین دیدار و کۆبوونەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەت لە ئیمارات، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دووبەی، لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران و حاکمی دووبەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی ئیمارات و سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە کۆبووەوە.

هەروەها لە فەڕەنسا، لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکڕۆن و سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا و سەرۆکی شارەوانیی پاریس و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکار و نوێنەری کۆمپانیا فەرەنسییەکان کۆبووەوە.

Back to top button