كابینەی نۆیەم زیاتر لە 12 هەزار هەلیكاری رەخساندووە، زۆرینەیان لە سلێمانی بوونە
بەڕێوبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان به فهرمانگهی میدیا و زانیاریی ڕاگهیاندووه: “بەهۆی ئەو ئاسانکاییانەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بازرگانان و خاوەنکارەکان کردوویەتی “لە ماوەی چوار ساڵدا، مۆڵەتی کارکردن بە ژمارەیەکی زۆری کارگەی بازرگانی و پیشەسازیی دراوە، کە سەرمایەکەیان زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە، تێكڕای ئەم کارگانەش زیاتر لە 12 هەزار و 400 هەلیکاریان بۆ دەستی کاریی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕەخساندووە.”
لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕەخساندنی هەلیكار لەو بوارەدا دەڵێت : “لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی چوار ساڵی کابینەی نۆیەمدا، زۆرترین هەلیکار لە بواری بازرگانی و پیشەسازی ڕەخسێندراوە كە زۆرینەی لە پارێزگای سلێمانی بووە، ئەمە لەکاتێکدایە زۆرترین سەرمایەی بەگەرخڕاویش لە کەرتی بازرگانی و پیشەسازیی هەر لەو پارێزگایەدا بووە.”