شاندی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕیارێكیان ده‌ركرد
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایدەگەیێنێت: شاندی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕیارێكیان ده‌ركرد.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوەتی عێراق بڵاوكرده‌وه و، ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدڕاڵی- وەزارەتی نەوت کۆبووەوە و بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش بۆ ئامادەکردنی و داڕشتنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی پێکبھێنرێت.
.