عەلی حەمەساڵح: لە سلێمانی کەسێکی عەرەب بێ مۆڵەت كار دەكات و پشتیوانیی لێ دەكرێت و ڕیکلامیشی بۆ دەکەن.

پەرلەمانتارێك ئاشکرای دەکات: لە سلێمانی کەسێکی عەرەب بێ مۆڵەت كار دەكات و پشتیوانیی لێ دەكرێت و ڕیکلامیشی بۆ دەکەن.

لە نووسینێکدا عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، ئاراستەی بازرگان و کاسبکارانی سلێمانی كردووە و نووسیوویەتی: ”خەڵکێکی زۆر پرسیار لە شوێنێک دەکات پێشتر بە ناوی (TRADER CENTER) کاری کردووە و ئێستا لە ژێر ناوی (INVESTMENT) کار دەکات، گوایە ئیشوکاری بۆرسە و حەواڵات دەکات و، هەندێک کەس ئەم شوێنە تۆمەتبار دەکەن بەوەی پارەیەکی زۆری خواردوون.“

دەشڵێت:” ئەو كەسەی شوێنەكە بەڕێوە دەبات، كەسێكی عەرەبە و خەڵكی مووسڵە، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، ئەم شوێنە هیچ مۆڵەت و ڕێگاپێدانێکی کاری بۆرسەی نییە! بەهۆی ئەو پشتیوانییەی لێی دەکرێت، داناخرێت. هەندێک لە کەناڵەکانیش ڕیکلامی بۆ دەکەن.“

عەلی حەمەساڵح هەروەها نووسراوێكی عەبدولڕەحمان ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لقی سلێمانیی بانكی ناوەندیی هەرێمی بڵاو كردۆتەوە كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی كراوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، كۆمپانیای (ترەیدەر سەنتەر) لە لای ئەوان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو تۆمار كراوە و جگە لەمە، ناتوانێت كاری حەواڵە و هیچ كارێكی تر بكات و، بەپێی ئەو زانیارییانەی لامانە، تا ئێستا كێشەكەی لە دادگا یەكلا نەبۆتەوە.“

دەقی نووسراوەکە:

 

Back to top button